زانست
زانست
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ئەوانەی چاوەرێی ئایفۆنە نوێیەکەن
SNN: 

بەر لە ٢ رۆژ لەوادەی ئاشکراکردنی مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ کەدەیان ملیۆن کەس لەجیھاندا لەچاوەڕوانی ئاشکراکردنیدایە، راپۆرتە میدیاییەکان ھەواڵێکی ناخۆش دەداتە ھەوادارانی ئایفۆن و ئەمەش رەنگە توشی شۆکیان بکات. 
بەپێی راپۆرتەکان مۆبایلی نوێی "ئایفۆن ١١" گۆرانکارییەکی ئەوتۆی تێدا نابێ لەچاو مۆبایلی پێشووتر "ئایفۆن ئێکس" لەکاتێکدا ئەپڵ گۆرانکاریی زیاتر لەو مۆبایلەدا دەکات کەساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرای دەکات. 
وێبسایتی "٩ تو ٥ ماک" تایبەتمەند بەھەواڵەکانی کۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاندووە کەکۆمپانیاکە بەنیازە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ مۆدیلێک ئایفۆن بەرھەمبھێنێت کەبە "ئایفۆن ١٢" ناسراوە و ئەمەش وادەکات ئەوکات بەکارھێنەران بیکڕن و خۆیان بەدووربگرن لەکڕینی ئایفۆن ١١. 
ئەپڵ بڕیارە بۆ ٢٠٢٠ سێ گۆڕانکاری گەورە بکات لەمۆبایلەکەیدا: 
١. لەرووی دیزاینەوە ئایفۆنە نوێیەکە توانای چەمانەوەی دەبێ و شێوەی دەگۆڕێ و شاشەی پێشەوەی ھیچ دوگمەیەکی تێدا نابێت یان کونی نابێ.
٢. تایبەتمەندیی نەوەی پێنجەم "٥G"ی بۆ زیاد دەکرێت 
٣. کامێرای مۆبایلەکە سێ عەدەسەی دەبێ بۆ وێنەگرتن و چەندین تایبەتمەندیی تر کەئەپڵ دەیەوێ لەکامێرای مۆبایلەکەیدا ھەبێت. 
لەگەڵ ئەم گۆرانکارییانەی مۆبایلەکە لەساڵی ٢٠٢٠ دا ئاشکرادەکرێت، کڕینی ئایفۆنی ١١ تەنیا وەک ئەوەیە کۆپییەکی نوێی ئایفۆن بکڕیت ھەروەک ئایفۆن ٨ کەلەرووی بازرگانییەوە شکستی ھێنابوو بەوپێیەی تەنیا ھاوشێوەی کۆپی پێشووتری بووە و بەس. 

هەفتە پێشتر - Sep 8 2019 8:03PM
4927
بابه‌تی زیاتر