لەکوردستانەوە
چەند چارەسەرێک بۆ سکچونی منداڵ
SNN: کۆسار مەحمود

بۆ چارەسەری سکچونی منداڵ چەندین چارەسەر ھەیە و شارەزایەکی دەرمانی گیاییش بەشێک لەو چارەسەرانە دەخاتەڕوو .

وشیار عەبدولکەریم شارەزای دەرمانی گیایی بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ چارەسەری سکچونی منداڵان چەند شێوەیەک ھەیە ، دەتوانرێ قەزوانی ھاڕاو بەکاربێت  بەشێوەیەک دووکەوچکە چا قەزوانی ھاڕاوبکە ژێر پیاڵەیەک  ماست ، و بیدەیت بەمنداڵەکەت ، دەتوانی چەند جارێک لەڕۆژێکدا پێی بدەیت.

وتیشی : ھەروەھا ئاوی نەعناش یەکێکە لەچارەسەرە باشەکانی سکچون و ڕشانەوەی منداڵ و گەورە.

ئاماژەی بەوەشکرد : سماقی نەھاڕاویش زۆر باشە کەوچکە چێشتێک سماق بکرێتە پەرداخێک ئاوەوە ، پاش نیوسەعات بیپاڵێوە و ئاوەکەی بدە بەکەسی توش بوو.

وتیشی: تێکەڵ کردنی ماست و چای وشک یەکێکە لەچارەسەرە باشەکان بۆ سکچوون.
هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 9:31AM
749
بابه‌تی زیاتر