ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
ئەم تێکەڵە سروشتیە ناوقەد باریک دەکاتەوە
SNN: 

زۆرێک کەس دەیەوێ ناوقەدێکی باریک بەدەست بھێنیت و لەئەستێرە ھونەرییە جوانەکان بچێت، ئەمەش ئامانجی زۆرێک لەخانمانە و دەبێ رێوشوێنێکی خۆراکی و ژیانی تەندروست بەدەست بھێنیت و بەباشی وەرزش بکەیت. 
 لەبەرامبەردا پێویستە ھانی سوتاندنی چەوری زیاتر و دابەزاندنی کێش بدرێت لەرێی خواردنی پێکھاتەی سروشتییەوە. 
رێگای ئامادەکردنی: 
١ لیتر ئاو 
دارچینی 
٥ گەڵای غار 
پێکھاتەکان گەرم بکە و بیکوڵێنە و دواتر لەسەر ئاگرێکی ھێواش بیھێڵەرەوە تا ٢٠ دەقیقە و دواتر دایبگرە و بیپاڵێوە و کەسارد بۆوە بیخۆرەوە. 
ئەم گیراوەیە بەیانیان کوپێکی لێ بخۆرەوە و لەرۆژیشدا لەنێوانی ژەمەکان بیخۆرەوە، باشترە ئەم رێگایە ھەفتەی ٣ جار بیخۆیت. 
ئەم گیراوەیە بەسودە بۆ باشترکردنی ھەرس و رێگری لەغازات و دڵەکزێ، ھاوکات میزت زیاتر پێ دەکات. 
ئەم چایە ھاندەری میتابۆلیزمە و رێژەی شەکر لەخوێندا رێک دەخات و ھاندەری ئەرکی جگەر و سوڕی خوێنە و چەوری دەسوتێنێت، بەتایبەت ئەوەی لەناوچەی ناوقەد و وورگدا کەڵەکە دەبێت.

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 10:57AM
2452
بابه‌تی زیاتر