ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٢ سەعات دوای نانی بەیانی بیخۆرەوە و کێش دابەزێنە
SNN: 

زۆرێک رێگا ھەن بۆ دابەزاندنی کێش لەدیارترینیان گرتنەبەری سستمی خۆراکی ھاوسەنگ و تەندروستە لەگەڵ راھێنانی وەرزشی بەرێک و پێکی بۆ رزگاربون لەنەریتە خۆراکییەکان. 
دەکرێ پەنا بەریتە بەر رێگای تریش بۆ سوتاندنی چەوری ، ئەمەش بەگیراوەی دکتۆر رۆبی ئەجولا ناسراوە. 
رێگای ئامادەکردنی: 
٢ سێو 
٣ کەوچک کەپەکی شۆفان 
١ لیمۆ 
١ کوپ ئاو 
لیمۆکە جوان بشۆرەوە و بیگوشە، سێوەکە لەت بکە و بیکە دوو نیوە و تۆوەکەی دەربھێنە. 
سێوەکە بفلیقێنەوە، ئاوی لیمۆ و کەپەکی شۆفانی تێ بکە.
دەکرێ ئەم تێکەڵەیە وەک ژەمێکی سود لەدوای دوو سەعات لەنانی بەیانی یان دوانیوەرۆ و لەنێوانی نانی نیوەڕۆ و ئێوارە بخۆیت.
ئەمەش چەندین سودی ھەیە بەوپێیەی سێو سەرچاوەیەکی گرنگی دژە ئۆکسان و ریشاڵی پێویستە بۆ دابەزاندنی کێش، دەوڵەمەندە بەئاو و ڤیتامین و کانزای سەرەکیی. 
کەپەکی شۆفان ریشاڵی تێدایە کەدەتوێتەوە و ھەستی تێربون دەدات. 
لیمۆ سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین سی و پۆلیفینۆڵ و ریشاڵی تواوەیە و ھاندەری دابەزاندنی کێشە و دەیپارێزێ لەنەخۆشی.
بەڵام ئەو کەسانەی گرفتی گەدەیان ھەیە رێنمایی نادرێت ئەم گیراوەیە بخۆن، بەتایبەت ئەوانەی گرفتی دڵەکزێ و ئاوسان و سکچون و قەبزی و قورحە و گرفتی زراویان ھەیە.

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 11:13AM
3136
بابه‌تی زیاتر