لەکوردستانەوە
شنیار ھەڵەبجەیی یەکەمین کلیپی خۆی بڵاوکردەوە
SNN: کۆسار مەحمود

ھونەرمەندی لاو شنیار ھەڵەبجەیی یەکەمین بەرھەمی کلیپی خۆی بە ناوی "باخی دڵ" بڵاوکردەوەو ناوبراو باس لەکارەکەی دەکات و دەشڵێت کاری جیاوازترم ئەبێت.
gellerytitle

لەوبارەیەوە ھونەرمەند شنیار ھەڵەبجەیی بەSNNی ڕاگەیاند : یەکەمین کاری کلیپم بەناوی "باخی دڵ" بڵاوکردەوە ، کەھونەرمەند جەزای ساز میلۆدی بۆ داناوەو ، تێکستەکەی مامۆستا ئاری عەبدولەتیفی شاعیر نوسیویەتی .

gellerytitle

وتیشی : کاری دابەشکردنی میوزیک لەلایەن گروپی میوزیکی لوڕەوە بۆ ئەنجامدراوە ، کاری کلیپەکەشی دیاکۆ موغتەدیری ئەنجامی داوە .

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد : ئەمە یەکەمین کلیپی منە شوێنی تۆمارکردنەکەشی ، ناوچەی ھەورامان و سەیرانگای ئاوێسەرە ، جگە لەم کارەش بەم نزیکانە کاری جیاوازترم ئەبێت.

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 12:05PM
1586
بابه‌تی زیاتر