ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەم جۆرە لەش لەژەھر پاک بکەرەوە
SNN: 

خۆراکی سەرشەقامەکان و خۆراکی خێرا و لەفە مرۆڤ توشی چەندین گرفت و زیان دەکات و توشی نەخۆشی و کەڵەکەبوونی ژەھر دەکات لەنێو لەشدا، بۆیە وێبسایتی Healthline گرنگترین رێگاکان بۆ پاککردنەوەی لەش لەژەھری کەڵەکەبوو دەخاتەڕوو. 
لەشی مرۆڤ توشی کەڵەکەبونی ژەھر دەبێت لەناویدا لەدەرەنجامی خواردنی خۆراکی پیس و گیراوەی پیس و ھەڵمژینی مادە کیمیاییەکان، ئەمەش دەبێتە ھۆی ماندوکردنی جگەر و لەش و ئەگەری توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجە و کەمی بەرگری لەش.
ھەندێ نیشانە ھەیە لەسەر کەسەکە دەردەکەوێ کاتێ لەشی مرۆڤەکە گرفتی کەڵەکەبونی ژەھری ھەبێ لەسەر لەشی، لەوانە: بەگران دابەزاندنی کێش، ھەستکردن بەماندوێتی، نەتوانینی تەرکیز و دڵەراوکێ و توڕەبونی زۆر، ئازاری لەش و ماسولکەکان، نارێکی کارکردنی گەدە وریخۆڵە و توشبون بەگرفتی ھەرس، سەرئێشەی زۆر، نەرمبونی پەلەکان. 

بۆیە پێویستە گرنگی بدرێت بە رزگاربون لەژەھری کەڵەکەبووی لەش لەرێی : 
١. زۆر خواردنی سەوزەی گەڵادار بۆ لەناوبردنی ژەھر. 
٢. میوە رۆڵی گرنگی ھەیە لەپاراستنی لەش، بەشدارە لەلەناوبردنی ژەھر و پاککردنەوەی لەش. 
٣. زۆر خواردنەوەی ئاو رۆڵی گەورەی ھەیە لەسەر پاککردنەوەی لەش بەشێوەیەکی گەورە لەژەھری کەڵەکەبووی لەش.

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 12:37PM
2031
بابه‌تی زیاتر