لەکوردستانەوە
سلێمانی رێز لەشەھیدێک دەنێت
SNN: ھەورامان ھاشم

لە سلێمانی باخچەیەک دەکرێت بەناوی شەھیدی فەرماندە "حەمە کۆشکی"و لێپرسراوی راگەیاندنی باخچەکانی سلێمانی ئامانجی ناونانی باخچەکان بەناوی ئەو کەسایەتیانەو ئاشکرادەکات و ئاماژەبەوەشدەکات، پلانیان ھەیە ساڵانە ١٥ باخچە دروستبکەن.

gellerytitle

ھاوژین عوسمان لێپرسراوی راگەیاندنی باخچەکانی سلێمانی، بە SNNی راگەیاند: وەکو بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی ١٢٠ باخچەمان کردووە بە ناوی شەھیدو شاعیرو ھونەرمەندەکانی کوردستانەوەو بەردەوام دەبین لەناونانی باخچەو پارکەکان بەناوی ئەو کەسایەتیانە.

gellerytitle

وتشی: ئامانجیشمان لەناونانی باخچەکان بەناوی ئەو کەسایەتیانەوە ئەوەیە تاوەکو ناویان بە زیندوویی بمێنێتەوە ھەروەھا بەرنامەمان ئەوەیە ھەموو باخچەو پارکەکان ناوی خۆیان ھەبێت و ببنە شوێنێکی دیار.

gellerytitle

ھاوژین عوسمان راشیگەیاند: شەھیدی فەرماندە حەمە کۆشکی یەکێکەو لە فەرماندانەی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا خەباتی کردووەو شایستەی ئەوەیە شوێنێکی بکرێت بەناوەوە.

gellerytitle

ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەی سەوزایی لەسلێمانی لەسەرو ئاستی ستانداری جیھانییەوەیەو پلانیان ھەیە ساڵانە ١٥ باخچە دروستبکەن و

gellerytitle

لەئێستاشدا چاوەڕوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارن بۆ ساڵی ئایندە بودجەیان بۆ تەرخان بکەن تاوەکو زیاتر گرنگی بە سەوزکردنی شار بدەن.

gellerytitle

gellerytitle

هەفتە پێشتر - Sep 9 2019 9:04PM
703
بابه‌تی زیاتر