ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
خواردنی مۆز جێی نانی بەیانی دەگرێتەوە
SNN: 

لەگەڵ خێراتربونی شێوازی ژیانی رۆژانەوە، ئێستا ئەو کاتە کەم بۆتەوە کەبۆ خواردنی ژەمێک نانی بەیانی تەواو ھەیە، ئەمەش وایکردوە بەیانیان مۆزێک بخۆن تا ووزەی پێویست بۆ ئەو رۆژە دابین بکەن. 
بەڵام داریل جۆفری شارەزایی خۆراکی ئەمریکی رایگەیاندووە ئەم جۆرە نەریتە ھەڵەیە بەھۆی چەندین ھۆکارەوە. 
جۆفری رایگەیاندووە کەمۆز باشترین بژاردەیە لەبەیانیاندا، ئەگەر جوان لێی ووردببینەوە بۆمان دەردەکەوێ کەخواردنی مۆزێک تاکە بژاردە نیە چونکە ٢٥%ی شەکرە.
ئەو شارەزایە دووپاتی کردەوەە کەمۆز لەسەرەتادا ووزەیەکی زۆرت پێ دەبەخشێت، بەڵام یەکسەر ھەست بەتەمەڵی و برسێتی دەکەیت، رێنماییشی دا کەژەمێکی تەواو بخورێت لەگەڵ پارچەیەک مۆز، بەڵام ئەگەر لەناوەراستی رۆژدا خواردت پێویستە خۆراکێک بخۆیت کەچەوری تەندروستی تێدابێت. 
وتیشی ھۆکارەکە ئەوەیە کەمۆز مادەی ترشی تێدایە و دەبێ ھاوسەنگی ترشی بەدەست بھێنرێت بۆ بەدەستھێنانی سودەکانی پۆتاسیۆم و ریشاڵ کەلەمۆزدا ھەیە بەبێ ئەوەی تەنیا شەکری تێدا بێت.
 
هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 9:09AM
2121
بابه‌تی زیاتر