ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٦ سەعات بەپێوەوەستان کالۆری دەسوتێنێت
SNN: 

توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی گرناتە UGR ی ئیسپانی رێنمایی داوە بەوەی پێویستە رۆژانە زیاتر بەپێوە بوەستیت بۆ ئەوەی ووزە زیاتر بسوتێنێت و رووبەڕووی ئاسەوارە تەندروستییە نەرێنییەکانی ژیانی سەقامگیر دەبێت. 
بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بریتانی ، توێژینەوەکە ژمارەی ئەو کالۆرییانەی دیاری کرد کەدەسوتێنرێت کاتێ بەپێوە بوەستیت، بەرێژەی ٤٥ کیلۆ کالۆری بۆ شەش سەعات. 
توێژەران دەڵێن بەکارھێنانی مێزی بەرز لەشوێنی کاردا وادەکات کەخەڵک بەپێوە کاربکەن، ئەمەش بەسودە و لەوڵاتانی باکوری ئەوروپا، سەرباری کاریگەرییە نەرێنییەکانی ژینگەی سەقامگیری کار.
لەوبارەیەوە دکتۆر "فرانسیسکۆ ئەمارۆ جاھیت" رایگەیاندووە ئێمەی خەڵکی ئیسپانیا رۆژانە ٨ بۆ ١٠ سەعات بەدانیشتن یان پاڵکەوتنەوە بەسەر دەبەین بەبێ حسابکردنی ئەو ماوەیەی کەسەرفی دەکەین لەرۆژدا. 
وتیشی ئەگەر شێواز و ھەنگاوی پێویست بۆ رووبەرووبونەوەی ژیانی ناھاوسەنگ بگرینەبەر لەرێی ئەنجامدانی گۆڕانکاری بچوکەوە لەسەر شێوازی تەندروست، وەک بەسەربردنی کاتی زیاتر بەوەستانەوە ئەمەش مەترسی توشبون بەنەخۆشی وەک قەڵەوی و شەکرە لەجۆری دووەم زیاد دەکات.

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 9:27AM
1410
بابه‌تی زیاتر