هونه‌ر
ترەیلەری نوێی فیلمێکی ترسناک بڵاوکرایەوە
SNN: 

کۆمپانیای Warner Bros. UK دوایین ترەیلەری فیلمی ترسناکی Doctor Sleep ی ئاشکراکرد کەبڕیارە رۆژی ٨ی نۆڤەمبەری ئایندە پەخش بکرێت.
فیلمەکە ھەریەک لەریبیکا فیرگسۆن و یعقوب تریمبلای و ئیوان ماکجریجۆر، کلیف کۆرتیس، زان مکلارن، بروس جرینوود، ئەمیلی لین لیند، کاریل سترۆیکن، جوسلین دوناھو، کاترین پارکەر، شیلسی تلامبادج، رۆڵی تێدا دەبینن. 
فیلمەکە باس لەھۆزێک دەکات کەبە The True Knot ناسراوە کەزۆر گەشت دەکەن و بۆ ئیش دەگەرێن تا ئەوەی پێویستە لەخۆراک بەدەستی بھێنن، ئەم ھۆزە نەمرن و لەسەر ھەڵمی ئەو منداڵانە دەژین کەنەخۆشی "درەوشانەوەیان ھەیە" و دەناڵێنن بەدەست سزا و ئەشکەنجەی ھێواشەوە تا مردن. 
لەم فیلمەدا شێوازی رزگاربون لەنائومێدی و ئالودەبون بەکحول و توندوتیژی خێزانی دەخرێتەروو، بەپشتیوانی کۆمەڵ. 
فیلمەکە لەدەرھێنانی مایک فلانجانە و چیرۆکەکەشی لەچیرۆکی ستیڤن کینجەوە وەرگیراوە.
هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 11:37AM
3370
بابه‌تی زیاتر