زانست
زانست
ئەیسەر لابتۆپێکی نوێی بەرھەمھێنا
SNN: 

کۆمپانیای ئەیسەر مۆدیلی نوێی لەزنجیرەی ئامێرەکانی لاپتۆپی ئاشکراکرد کەلەجۆری Swift ە و لەمیانی پیشانگەی ئەلکترۆنییەکانی IFA ٢٠١٩ شاری بەرلین لەئەڵمانیا ئاشکرای کرد. 
کۆمپانیا تایوانیەکە ئاشکرایکردوە کەمۆدیلە نوێیەکە شاشەی تەچی نیە کەبەتەکنیکی فول کوالێتی کاربکات سەرباری پرۆسێسەری نوێی ئنتڵ و کێشی کەمتر لە ١ کیلۆگرامە. 
ئەیسەر ئەم لاپتۆپە نوێیەی Swift ٥ ی بەسوکترین دەزانێ لەرووی کێشەوە و شاشەیەکی ١٤ ئینجی ھەیە و کێشی ٩٩٠ گرامە و ئەستوری ١٤.٩٥ ملیمەتر تێناپەڕێت.
ئامێرەکە پشت بەپرۆسێسەری ئنتڵ نەوەی دەیەم Ice Lake و دیسکی ٥١٢ گێگابایت و گرافیک کاردی Geforce MX٢٥٠ دەبەستێت.
لاپتۆپە نوێیەکەی باترییەکی ھەیە بەرگەی ١٢.٥ سەعات کارکردن دەگرێ و پشتیوانی تەکنیکی بارگاویکردنەوەی خێرا دەکات و دەکرێ بە٣٠ دەقیقە شەحنی بکەیت و بۆ ٤.٥ سەعاتی تر بەکاری بھێنیت. 
ئامێرەکە پۆرتێکی USB ٣.١ و Thunderbolt ٣ ی ھەیە و شوێنی پەنجەمۆری ھەیە لەگەڵ توانای چونە ناوەوە لەرێی تایبەتمەندی ویندۆز Hello و تۆڕی وای فای ٦.
لاپتۆپە نوێیەکە چێوەیەکی شاشەی تەنکی ھەیە و رێژەی شاشەکە لەچاو پەیکەرەکەیدا ٨٤%یە و تەکنیکی Color Intelligence و Exacolor ی ھەیە کەتایبەتە بەباشترکردنی سستمی رەنگی. 

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 3:08PM
3168
بابه‌تی زیاتر