ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
لەبەر ئەم ھۆکارە مل مەتەقێنە
SNN: 

زۆرێک کەس پێیان وایە کەتەقاندنی مل بەسودە بۆ نەھێشتنی ئازاری مل و سەرئێشە، بەڵام شارەزایانی تەندروستی دەڵێن ئەم نەریتە ھەڵە و مەترسیدارە. 
بەپێی شارەزایان مل تەقاندن زیانی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە ھۆی کورتبونەوەی رووپۆشی ناوەوەی خوێنبەرەکانی مل و ئەمەش توشی جەڵتەی خوێنی دەکات.
سەرباری ئەوەی ئەم جەڵتەیە رەنگە لەخۆیەوە چاک ببێتەوە و ھەندێ جاریش دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بەمرۆڤ ئەگەر چارەسەر نەکرێت، و کەسەکە توشی سەکتەی مێشک دەکات لەدەرەنجامی بڕینی تێپەڕبونی خوێن بۆ مێشک. 
شارەزایان دەڵێن مل لارکردنەوە یان مل بادان دەبێتە ھۆی کشانی خوێنبەرەکانی فەقەرات و بنکەیی کەئەمەشە خوێن دەداتە بەشی دواوەی مێشک و بەو جۆرە زیاتر توشی پێکان دەبێت. 
 

هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 3:24PM
1779
بابه‌تی زیاتر