لەکوردستانەوە
شەھرام کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە
SNN: سۆران سەعید

ھونەرمەندی گۆرانیبێژ شەھرام سەردار کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوەو لەڕێگەی SNN ەوە ناوی کلیپەکەی ئاشکرا دەکات، لەئێَستاشدا سەرقاڵی چەند کارکێکیترە.

شەھرام سەردار لەلێدوانێکدا لەبارەی کلیپە نوێیەکەی بە SNNی ڕاگەیاند: گۆرانییەکەی بەناوی "ھەست"ە، تێکستی "مازیار فایەقە" ئاوازی گۆرانییەکەش لەلایەن مازیاری فەلاحی دانراوە.

ئەو ھونەرمەندە وتیشی: کاری میوزیک لەلایەن ئارش عوسمانەوە جێبەجێکراوە، ھەروەھا لەلایەن ئارام سەردارەوە کاری دەرھێنانی کراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سەرقاڵی ئەم کلیپە نوێیەم، کلیپەکەش لەتورکیا دەرکراوە و ئەکتەرێکی تورک کاری نواندن دەکات.

شەھرام سەردار ڕایگەیاند خاوەنی پێنج بەرھەمە، وەک خۆی ڕاشیگەیاند: لەئێستادا سەرقاڵی چەند بەرھەمێکیترە.
هەفتە پێشتر - Sep 10 2019 7:48PM
772
بابه‌تی زیاتر