ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
برۆکلی لەشێرپەنجە دەتپارێزێ و کێش دادەبەزێنێ
SNN: 

کەسانێکی زۆر گرنگی دەدەن بەخواردنی برۆکلی، ھەندێ کەس پێیان وایە ئەم جۆرە سەوزەیە پێویستی بەھەندێ پێداویستییە تا بتوانن بیخۆن، کەسانێکی تریش حەزیان لێ نیە. 
برۆکلی لەسەوزەکانە کەچەندین سودی ھەیە، "ئەشرەف عەبدولعەزیز" شارەزای بواری خۆراکی سودەکانی بەم جۆرە ئاشکراکردووە: 
١. ئاسن و کالیسیۆم و پرۆتینی تێدایە.
٢. خانەکان لەتێکچوون و شێرپەنجە دەپارێزێ بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەمادە دژە ئۆکسانەکان. 
٣. رەگەزێکی سەرەکییە لەدابەزاندنی کێشدا . 
٤. مرۆڤ دەپارێزێ لەجەڵتەی دڵ و سەکتەی مێشک 
٥. مادەی سلفۆرافانی تێدایە ئەمەش فشاری خوێن و ئەرکی گورچیلە باشتر دەکات. 
٦. مرۆڤ دەپارێزێ لەنەخۆشییەکانی شێرپەنجە و ھاوکارە لەدابەزاندنی رێژەی توشبون بەنەخۆشی شێرپەنجەی مەمک و قۆڵۆن و سییەکان و ملی منداڵدان و میزەڵدان و سورێنچک، پیاوان دەپارێزێ لەشێرپەنجەی پرۆستات بەوپێیەی کرۆمۆسۆمی تێدایە کەرێگرە لەدروستبونی خانە شێرپەنجەییەکانی پرۆستات. 
٧. دەوڵەمەندە بەریشاڵ چونکە ھاوکارە بەتوشبون بەنەخۆشی شەکرە. 

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 9:54AM
1698
بابه‌تی زیاتر