زانست
زانست
ئەپڵ کاتژمێرێکی دەستی ئاشکرادەکات
SNN: 

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لەرێی "تیم کوک"ی بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، نەوەی پێنجەمی کاتژمێرە دەستییە ژیرەکەی ئاشکراکرد، کەبە Apple Watch ناسراوە لەمیانی کۆنگرەیەکدا لەشانۆی ستیف جۆبز لەشاری کۆبرتینۆ لەویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا. 
تیم کوک رایگەیاندووە سەعاتە نوێیەکەی نەوەی پێنجەمە و باترییەکەی زیاتر بەرگە دەگرێت و قیبلەنومای تێدایە بۆ دیاریکردنی ئاراستەکان زۆر بەئاسانی.
سەعاتەکە بەدوو مۆدیلی جیاواز بەرھەم دێت، یەکەم بەتاتینیۆم و ئەوی تر سیرامیک و نرخەکانیشی لە ٣٩٩ و ٤٩٩ دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 10:17AM
3153
بابه‌تی زیاتر