ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
نیوسەعات جگەرەکێشان ١ رۆژ ئەم خانانە لەکاردەخات
SNN: 

رەگە شانەکان لەلەشی مرۆڤدا ئەو ھێزە تایبەتەیە کەژیری کۆدەکاتەوە و پرۆسەکانی پاراستنی ئەندامەکان لەئەستۆدەگرێت، ئەگەر مرۆڤ گرفتی نەخۆشییەکی بوو ئەو خانانە چاکسازی و گۆڕینی خانە مردووەکان ئەنجام دەدات . 
جگەرەکێشان دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی رەگەشانەکان کەلەناخی مۆخی ئێسکدایە و توانای زیادبونی بەرێژەی ٨٠% کەم دەکاتەوە، ھێندە بەسە کەبۆماوەی ٣٠ دەقیقە دوکەڵی ئەو توتنە ھەڵمژیت کەکەسێکی تر دەیکێشێت و ئەمەش وادەکات ٢٤ سەعات خانەکانی رەگەشانە لەکاربکەوێت. 
خواردنەوەی کحول بەرێژەیەکی زیاتر دەبێتە ھۆی کەمبونەوەی چالاکی رەگەشانەکان لەمێشک و ئەو بەشەی مێشک کەبەرپرسە لەبنیاتی ژیری کورت و درێژ. 
رەگە شانەکان بەسوودن بۆ بنیاتی ئێسک و پێست و دەمار و قژ و بۆ بەرگری کردنی لەش لەدژی نەخۆشی، بەتێپەڕبونی کات چالاکی رەگە شانەکان دەوەستێ لەرێی جگەرەکێشان و پیسبونی ھەوا و مەینۆشییەوە. 
دەشبێ ئەوە بزانین کەسستمی خۆراکی چەور یان سوێر و شیرین دەبێتە رێگر لەچالاکی رەگەشانەکان.

هەفتە پێشتر - Sep 11 2019 4:05PM
1935
بابه‌تی زیاتر