ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
٤ ھەنگاو بۆ چارەسەری کەمی ئاسن لەلەشدا
SNN: 

کەمی ئاسن بریتییە لەنەمانی ئەو بڕە ئاسنەی لەلەشدا ھەیە و نەتوانینی پاراستنی بەرێژەی سروشتی خۆی لەھیمۆگڵۆبین لەلەشا، بەو جۆرە لەش ناتوانێ بڕی پێویست بەرھەم بھێنێت، ئەمەش توشی گرفتی ئەرکی و تەندروستی و کاریگەری نەرێنی دەبێ لەسەر زۆرێک لەبەشەکانی لەش و ناتوانێ کاری خۆی بکات. 
چارەسەری کەمی ئاسن پشت بەچەند ھۆکارێک دەبەستێت کەدەکرێ بەم ھەنگاوانە پەیڕەو بکرێت:
١. خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بەئاسن: ئەمەش جگەر و گۆشتی مانگا، دڵی مانگا، محاری لێنراو، پاقلەی سۆیا، پاقلەی زەرد، فەلافل، نیسک، تۆوی کونجی، سپێناخ. 
٢. پەنابردنە بەر کەبسولی ئاسن: ئەمەش لەشێوەی کەبسول یان حەب ھەیە و ئاسان دەمژرێت و دەخورێت لەسەر گەدەی بەتاڵ.
٣. خواردنی خۆراکە دەوڵەمەندەکان بەڤیتامین سی کەئەمەش ھاندەری لەشە بۆ مژینی ئاسن لەخۆراکدا و ھێشتنەوەی ئاستی ئاسنە بەرێژەی سروشتی خۆی، لەمانەش ئاوی لیمۆ و پرتەقاڵ. 
٤. چارەسەری ھۆکارەکانی کەمی ئاسن : ئەمەش دەبێ بەشێوازی پزیشکی راست ھۆکارەکەی دیاری بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی وەک ئەنتی بایۆتیک، خواردنی دەرمانی دژی قورحە، نەشتەرگەریی رزگاربون لەوەرەم، خوێنبەربوون، خواردنی حەبی مەنع. 

هەفتە پێشتر - Sep 12 2019 2:29PM
2857
بابه‌تی زیاتر