ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
قەڵەوی توشی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارانەت دەکات
SNN: 

ئەگەر گرفتی قەڵەویت ھەیە دەبێ تێی پەڕێنیت لەرێی سستمی خۆراکی ھاوسەنگ و وەرزشکردن و گۆرانکاری لەشێوازی ژیاندا چونکە رووبەرووی چەندین گرفتی تەندروستی مەترسیدار دەبیتەوە. 
بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ، کاتێ ٥ بۆ ١٠ %ی کێشی ئێستات لەدەست دەدەیت بەو جۆرە مەترسی توشبونت بەچەندین گرفتی تەندروستی کەم دەکات. 
بەپێی توێژینەوەکە کەوێبسایتی "ھێڵس لاین" بڵاوی کردۆتەوە، لەنێوانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ قەڵەویی کاریگەری کردۆتە سەر ٤٠%ی دانیشتوانی ئەمریکا بەو جۆرە ئەو کەسانەی قەڵەون توشی چەندین گرفتی تەندروستی مەترسیدار بوونەتەوە لەنێویاندا مێشک و مولولەکانی خوێن و دڵ و جگەر و زراو و ئێسک و جومگەکان.
 چەوری کەڵەکەبووی دەوری مل وادەکات رارەوی ھەوا زۆر بچوک بێت و ھەناسەدان لەشەودا سەخت بێت. 
قەڵەوی توشی گەڕانەوەی خواردنی گەدەت دەکات بۆ سورێنچک سەرباری ترشەڵۆک. 
ئەو کەسانەی قەڵەون دڵیان پێویستی بەھێزێکی زیاترە بۆ گەیاندنی خوێن بۆ ھەموو لایەکی لەشیان بەو جۆرە فشاری خوێنیان زیاد دەکات و توشی سەکتەی مێشک دەبن. 
وێبسایتەکە ئاشکراشیکردووە کەقەڵەویی دەبێتە ھۆی زیادبونی مەترسی توشبونی ژنان بەگرفتی مەترسیدار لەکاتی دووگیانیدا. 
بۆ ئێسک و ماسولکەکانی خراپە و توشی زیادبونی مەترسی شکان و گرفتی جەستەیی و رووبەرووبونەوەی ئەنسۆلینی دەکات و کێشی زیادە کاریگەری دەبێ لەسەر جومگەکان و ئازاری دەدات. 
بۆ پێست خراپە و توشی حاڵەتی Nigricans acanthosis دەبێت . 
قەڵەوی پەیوەندیدارە بەتوشبون بەچەندین جۆری نەخۆشی شێرپەنجە وەک شێرپەنجەی رووپۆشی منداڵدان و جگەر و گورچیلە و ملی منداڵدان و قۆڵۆن و سورێنچک و پەنکریاس. 

هەفتە پێشتر - Sep 12 2019 2:49PM
1506
بابه‌تی زیاتر