ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
زەیتی ئەڤۆکادۆ بەکاربھێنن...سودەکانی بزانە
SNN: 

زۆرکەس خەریکە ڕادێن لەسەر خواردنی ئەڤۆکادۆ جا لەرێی کردنە ناو زەڵاتە بێت یان بەخواردنەوەی بێت وەک شەربەت بەڵام نازانن کەزەیتێکی بەسودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ. 
بەوپێیەی لەشی مرۆڤ پێویستی بەچەوری سروشتیییە بۆیە ئەڤۆکادۆ لەباشترینەکانە و پزیشکان رێنمایی دەدەن بەبەکارھێنانی، بەوپێیەی زەیتەکەی ٣٠ بۆ ٤٠%ی بەرەکەی پێک دەھێنێت.
ئەم زەیتە لەرێی گوشینی میوەکەوە دروست دەبێ و پێویست بەپاڵاوتنی ناکات. 
ئەم زەیتە مادەی دژ ئۆکسان و ھەوکردنی تێدایە، لەگەڵ رێژەیەکی زۆری ڤیتامین E ئەمەش ھاوکاری لەش دەکات لەسەر مژینی رەگەزە خۆراکییەکان ئەمەش کەبە کارتنۆید نارسراوە کەبۆیەی ئەندامییە و لەمیوەدا ھەیە بەشێوەیەکی سەرەکیی.
زەیتی ئەڤۆکادۆ ھاوکارە لەدابەزاندنی رێژەی کۆلیسترۆڵ لەخوێنی مرۆڤدا ئەمەش مرۆڤ دەپارێزێ لەنەخۆشیەکانی دڵ و پوک. 
ئەم زەیتە تایبەتمەندی تریشی ھەیە بۆ گرنگیدان و چاودێری قژ و پێست. 

هەفتە پێشتر - Sep 12 2019 4:02PM
1295
بابه‌تی زیاتر