ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
بەردی گورچیلەت ھەیە...ئەمانەبخۆ
SNN: 

نەخۆشیەکانی گورچیلە لەگرفتە باوە تەندروستییەکانە کەدەکرێ خۆتی لێ بپارێزیت لەرێی باشترکردنی ئەرکەکانی گورچیلە و رزگاربونەوە لەژەھر و رێگری لەدروستبونی بەردی گورچیلەوە، وێبسایتی Step to Health ئاشکرایکردوە کەزانایان دەڵێن لە١٠ ساڵ ئایندەدا گرفتەکانی گورچیلە زیاتر دەبێت لەدەرەنجامی پیربون و زیادبونی نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تری وەک شەکرە و قەڵەوی. 
ئەم خۆراکانە تەندروستی گورچیلە دەپارێزن: 
پیاز و پیازی سەوز: 
ئەمەش میزت زیاتر پێ دەکات و خوێی زیادە لەلەش لەرێی میزکردنەوە دەکاتە دەرەوە. 
مۆز : رێژەیەکی زۆری ئاوە و ئەمەش ئەرکی گورچیلە باشتر دەکات و میز زیاتر دەردەکات و یارمەتیدەرە لەلەتکردنی بەردی گورچیلەدا.
گێزەر: سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین ئەی یە و یارمەتیدەرە لەپاراستنی ھێزی بینایی و بەھۆی بونی بیتاکارۆتینەوە رێگرە لەپیربونی پێشوەخت و تۆڕی چاو دەپارێزێ و ناھێڵێ ھاوێنەی چاو رەش بێت.
توت بێریی: ھەوکردن ناھێڵێ و سوری خوێن باش دەکات 
ئەمانەش بەسودن: لالەنگی، لیمۆ، خەیار، بەزالیای سەوز. 

6 ڕۆژ پێشتر - Sep 12 2019 4:54PM
2506
بابه‌تی زیاتر