ته‌ندروستی
ته‌ندروستی
سودە زۆرەکەی لیمۆ لەبۆنکردن و توێکڵەکەیدایە
SNN: 

ھەندێ کەس تەنیا سەرسامی تامە خۆشەکەی لیمۆن، بەڵام شارەزایان ھانمان دەدەن بیخۆین و بیخەینە پێکھاتەی خۆراکییەوە بەھۆی سودە زۆر و زەوەندەکانییەوە بۆ لەشی مرۆڤ. 
بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی ئۆھایۆی ئەمریکی" تەنیا بۆنکردنی لیمۆ بۆ مرۆڤ بەسودە و میزاج باشتر دەکات. 
لیمۆ لەسەرچاوە گرنگەکانە بۆ دابینکردنی ریشاڵ بۆ لەش، ئەگەر ١ کوپ لیمۆ بکەیت بەزەڵاتەوە یان بەسەر خۆراکی سورەوکراوەوە لەیەک رۆژدا ئەوا ٥.٩ گرام ریشاڵت دەست دەکەوێت. 
پێویستە رۆژانە مرۆڤ ٢٥ بۆ ٣٨ گرام ریشاڵ بخوات لەرۆژێکدا، لیمۆ کالۆری زۆر نیە بۆیە ھاوکارە لەدابەزاندنی کێشی زیادە و رێکخستنی فشاری خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵ لەخوێندا.
لیمۆ ڤیتامین سی بۆ مرۆڤ دابین دەکات چونکە کوپێک ئاوی لیمۆ ١٢٥%ی پێداویستی رۆژانەی پیاوان و ١٥٠%ی ژنان دابین دەکات 
لیمۆ جیادەکرێتەوە بەمادە دژە ئۆکسانەکانی کەئەمەش ھاوکاری شانەکانی لەش دەکات تا بەباشی گەشە بکات و بیپارێزێ لەو زیانانەی بەھۆی بەساڵاچونەوە دروست دەبێت.
ئەگەر ئەتەوێ ئاسنت دەست بکەوێت ئاوی لیمۆ بکەرەوە شلەی سپێناخەوە و بیخۆرەوە. 
سودی لیمۆ تەنیا شەربەتەکەی نیە بەڵکو توێکڵەکەشی مادەی دژە شێرپەنجەی تێدایە کەبەلیمۆنین ناسراوە و رۆڵی گرنگی ھەیە لەرووبەرووبونەوەی وەرەمی زیانبەخشی مەمکدا. 

6 ڕۆژ پێشتر - Sep 12 2019 8:07PM
3285
بابه‌تی زیاتر