هەواڵ
دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ دواده‌كه‌وێت
هه‌رچه‌نده‌ بڕیاربوو ئه‌مڕۆ موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی میكانزمی وه‌رگرتنی موچه‌، دابه‌شكردنی موچه‌ی دیوانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ و دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆش موچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ژمێریاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌ به‌SNN دراون، ئه‌مڕۆ 6ی 1ی 2019 ناتوانرێت موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ میكانیزمی وه‌رگرتنی موچه‌ی له‌بانكه‌كانه‌وه‌ گۆڕیوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، پێشتر ئه‌فسه‌رێكی به‌شی موچه‌، موچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی له‌بانكه‌كان وه‌رده‌گرت و دواتر هه‌ر هه‌مان ڕۆژ دابه‌شده‌كرا، به‌ڵام ئێستا لیژنه‌یه‌كی سێ كه‌سی بۆ وه‌رگرتنی موچه‌ پێكهێنراوه‌ كه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه‌و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ دابه‌شكردنه‌كه‌ دروستكردوه‌.

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، "له‌(100%) ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی موچه‌ دواده‌كه‌وێت و ده‌كه‌وێته‌ سبه‌ینێ 7ی 1ی 2019وه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  7 مانگ پێشتر - Jan 6 2019 12:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.