هەواڵ
میلاكی ئه‌م مامۆستایانه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌غدا.. سكاڵا تۆمار ده‌كرێت
لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردی بۆسه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، به‌رده‌وامه‌و به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه‌سه‌ر حكومه‌تیش، له‌دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆمار ده‌كات.

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،  هه‌وڵه‌كانمان خستۆته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی بۆسه‌ر به‌غدا، كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌هه‌شت هه‌زار مامۆستایه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان به‌چه‌ند هۆكارێك بێ ئه‌نجام بوون.

وتیشی:" هه‌وڵ و به‌رنامه‌یه‌كی جیاوازمان ده‌ستپێكردووه‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌ك لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایان، له‌دادگای فیدراڵی سكاڵا له‌سه‌ر حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراقی تۆمار ده‌كه‌ین".

حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا هۆشداریشی له‌جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كه‌یان داو وتیشی: له‌كاتێكدا به‌غدا پێی وایه‌ كه‌ركوك سه‌ر به‌هه‌رێم نییه‌، بۆیه‌ ناچاره‌ موچه‌و مافه‌كانمان له‌م شاره‌ بۆ دابین بكات و میلاكی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 9:16AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.