هەواڵ
به‌غدا بڕیارێكی‌ گرنگ له‌باره‌ی‌ هه‌رێمه‌وه‌ ده‌دات
وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمان له‌به‌غداوه‌ ده‌دات و به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش، رایده‌گه‌یه‌نێت: جگه‌ له‌ ناردنی ده‌رمان، حكومه‌تی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ ئامێرو كه‌لوپه‌لی‌ ته‌ندروستی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌گوێره‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت.

د.خاڵس قادر، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، به‌ SNNی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و رێژه‌یه‌ی دیاریكراوه‌، ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ بڕیارێكیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نه‌دراوه‌.

ئاشكراشیكرد، له‌گه‌ڵ ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمانی‌ هه‌رێم، ئامێرو كه‌ڕه‌سته‌ی‌ ته‌ندروستیش بۆ نه‌خۆشخانه‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كان ره‌وانه‌ ده‌كرێت، به‌ڵام ئێستا چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین.

د. خاڵس ئاشكراشیكرد، له‌دوایین سه‌ردانی‌ وه‌زیری ته‌ندروستی‌ عیراق بۆ هه‌ولێر، ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ (12.67%)یش جێگیر بكرێت، ناردنی‌ به‌شه‌ ده‌رمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و ئامێرو پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، به‌ رێژه‌ی‌ 17% ده‌بێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 9:24AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.