هەواڵ
به‌غدا بڕه‌ پاره‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتوانی لافاو له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و په‌له‌مانتارێكی ئه‌و حزبه‌ش ئاشكرایده‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ زیانلێكه‌وتوانی هه‌رێم ده‌نێرێت.

ئاره‌زوو مه‌حمود خدر، ئه‌ندامی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، به‌ SNNی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاوڵاتیانی زیانلێكه‌وتووی لافاوه‌كان درا، سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌رێمی‌ كوردستان كرد، كه‌ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.

رونیشیكرده‌وه‌، ئه‌و نوسراوانه‌ی‌ تایبه‌تن به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ هاوڵاتیان، ئاراسته‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی كراوه‌ و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانی‌ جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانین.

له‌باره‌ی چۆنیه‌تی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانیش، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی وتی: ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان ته‌رخانكراوه‌، له‌ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌تدایه‌و پێیان ده‌درێت، گرفتیشیان بۆ دروستنابێت كه‌له‌مساڵدا پاره‌ی‌ ساڵی‌ رابردوویان بۆ خه‌رجبكرێت.


SNN:

سامان به‌ختیار

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 10:30AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.