هەواڵ
دوابڕیار له‌باره‌ی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌رده‌چێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنی لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ده‌دات كه‌ له‌ نێوان كه‌ركوك و هه‌ولێرو سلێمانی دانراون، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ گومرگییانه‌ بۆ پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به‌یه‌كخستنی پێناسی گومرگی له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی خاڵه‌ سنورییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

مه‌ریوان نادر، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی پێی ڕاگه‌یاندوین و دڵنیای كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو سلێمانی لاده‌برێن، به‌ڵام به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ كاتی پێویست بێت.

وتیشی:" سه‌رۆك وه‌زیران هۆكاری سه‌ره‌كی جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری لابردنی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی، گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی پێ وتین كه‌ ناكۆكی له‌سه‌ر داهاتی خاڵه‌ گومرگییه‌كان و یه‌كنه‌خستنی پێناسی گومرگی هه‌یه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، خاڵه‌ گومرگییه‌كان نایاسایین و ده‌بێت لابدرێن، ده‌شڵێت: "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش بۆ لابردنی ئه‌و بازگه‌ نایاسایانه‌ وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كرێت، به‌و مه‌رجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كانی بێت له‌گه‌ڵ به‌غداو داهاتی خاڵه‌ گومرگییه‌كان ڕاده‌ست بكات".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 12:59PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.