هەواڵ
یەکێتی لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەم شوێنانە دێتەدەنگ.."هیچ هێزێک ناتوانێت"
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر هەڵنەکردنی ئاڵای کوردستان لەژمارەیەک لەبارەگاکانیدا لەکەرکوک روونکردنەوە دەدات و بەرپرسێکی ئەو حزبە لە کەرکوک دەڵێت:هیچ هێزێک ناتوانێت بێتەسەر بارەگاکانی یەکێتی و بەرامبەر کورد لە کەرکوک بەکاربهێنرێت، یەکێتی نیوەی کەرکوک پێکدێنێت و کاری جددیش لە بەغداوە دەکەین.

رەوەند مەحمود جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی لە کەرکوک بەSNNی راگەیاند:یەکێتی نیوەی کەرکوکە و لە دواین هەڵبژاردندا بە تەنها شەش کورسی بەدەستهێنا سەڕەڕایی ئەو پیلانانەی دژی دەکرا، بۆیە هیچ هێزێک هیچ هێزێک ناتوانێت بێتەسەر بارەگاکانی یەکێتی و بەرامبەر کورد لە کەرکوک بەکاربهێنرێت، یەکێتی پارێزەری کەرکوک بووە و دەبێت.

وتیشی: لە بەغدا و دادگای فیدڕاڵی نوێنەرانمان کاری جددی بۆ کەرکوک و کەرکوکییەکان دەکەن و ئێستا ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە هەریەک لە بارەگاکانی مەکتەبی سیاسی و مەڵبەند دەشەکێتەوە، ئەوەش زۆرمانابەخشە کورد لە کەرکوک.

دەشڵێت: یەکێتی زیاتر لە 35 بارەگای لەکەرکوک هەیە و لەم قۆناغەدا هەڵکردنی ئاڵای کوردستانمان لە کۆمیتەکان بەپێویست نەزانیوە.


SNN:

محەمەد حیکمەت

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 1:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.