هەواڵ
چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری نیشه‌جێبوون بۆ مامۆستایان ئه‌نجامده‌درێت
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی تری نیشته‌جێبوونی مامۆستایان ئاشكراده‌كات و ده‌شڵێت، له‌ پرۆژه‌كانی داهاتوودا ره‌چاوی هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌كرێت و كارئاسانی زیاتریش بۆ مامۆستایان ده‌كه‌ین.

دڵشاد مه‌جید، سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: پێشتر له‌گه‌ڵ دوو كۆمپانیا گرێبه‌ستمان كردبوو بۆ دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان، كه‌ یه‌كێكیان له‌ ده‌شتی عه‌ربه‌ت و ئه‌ویتریشیان له‌ ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانییه‌، پرۆژه‌كه‌ی قوله‌ره‌یسی له‌ 500 شوقه‌ پێكهاتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عه‌ربه‌ت 300 خانووه‌.

وتیشی: هه‌ر دوو پرۆژه‌كه‌ وه‌ستاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاسای وه‌به‌رهێنان له‌ئیستادا رێگه‌ نادات كاری تێدا بكه‌ین و چاوه‌ڕوانین حكومه‌تی نوێ ده‌ستبه‌كار بێت، یاساكه‌ش هه‌موار بكرێته‌وه‌و كار له‌ پرۆژه‌كاندا ده‌ستپێبكات.

دڵشاد مه‌جید راشیگه‌یاند: گرێبه‌ستی پرۆژه‌كانی پێشتری مامۆستایان له‌كاتی نه‌بوونی قه‌یراندا كراون و له‌كاتی دروستبوونی قه‌یرانه‌كه‌شدا، گرفت له‌ پێدانی قیسته‌كان بۆ مامۆستان دروستبوو، به‌ڵام له‌ پرۆژه‌كانی داهاتوودا ره‌چاوی هه‌موو ئه‌گه‌رێك و كارئاسانی زیاتر بۆ مامۆستایان ده‌كه‌ین.

سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان وتی: ئێمه‌ پێمان باشه‌ زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایاندا دابه‌شبكرێت، به‌ڵام حكومه‌ت بڕیاریداوه‌ له‌رێگای دروستكردنی پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوونه‌وه‌ یه‌كه‌ بۆ مامۆستایان دابین بكریت و ئه‌و پرۆژانه‌شی كه‌ له‌ رابردوودا كراوه‌و ئه‌وانه‌شی بڕیاره‌ بكرێت به‌س نییه‌ بۆ مامۆستایان و ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت.


SNN:

هه‌ورامان هاشم

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 2:05PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.