هەواڵ
رۆژێك پشوو له‌هه‌رێم زیاد ده‌كرێت
په‌رله‌مانی كوردستان له‌دوای هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ی پشووه‌كان ده‌كات، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت: كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژی داگیركردنی شنگال و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، بكرێته‌ پشووی فه‌رمی.

لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی راگه‌یاند: پشووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جۆرێك له‌ناڕێكی پێوه‌ دیاره‌و هه‌میشه‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان چاوه‌ڕوانی لێدوانی وته‌بێژی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی بزانن كه‌ی پشوو ده‌بێت، له‌كاتێكدا پێویسته‌ سه‌رجه‌م پشووه‌كان به‌ یاسا رێكبخرێن.

وتیشی:" مه‌رج نییه‌ رێكخستنه‌وه‌ی پشووه‌كان له‌هه‌رێم هاوتای عیراق بكرێت، چونكه‌ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ كه‌ له‌عیراقدا نییه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌".

راشیگه‌یاند: له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌ت، كارده‌كه‌ین بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پشووه‌كان بۆئه‌وه‌ی به‌رچاوی فه‌رمانگه‌كان و هاووڵاتیان روون بێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ره‌نگه‌ هه‌ندێك پشوو زیاد بكرێت و هه‌ندێك پشووی دیكه‌ش لاببرێت.

ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین رۆژی 3ی 8 كه‌ رۆژی داگیركردنی شنگال جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كانه‌، بكرێته‌ پشوو له‌هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئیدانه‌كردن و له‌بیرنه‌كردنی ئه‌و زوڵمه‌ی له‌ساڵی 2014 ده‌رهه‌ق به‌ئێزدییه‌كان كرا".



SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 3:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.