هەواڵ
شێوازی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوق له‌ هه‌رێم ده‌گۆڕێت
كۆمسیۆنی هه‌رێم باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، له‌باره‌ی واده‌ و چۆنیه‌تی‌ دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندی سه‌رسندوقی هه‌ڵبژراردنی په‌رله‌مانی كوردستان رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و وته‌بێژی كۆمسیۆنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاردراوه‌ پاره‌كه‌ له‌رێگای سیستمی بانكبیه‌وه‌ دابه‌شبكرێت و جیاوازه‌.

شیروان زرار وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپسی هه‌رێم، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌ 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ وردبینكردن له‌ لیستی ناوه‌كانی كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقی هه‌ڵبژاردن له‌ئۆفیسی پارێزگاكان ته‌واوده‌بێت ده‌نێرێت بۆ ئۆفیسی نیشتمانی و له‌وێش جارێكی تر وردبینی تێدا ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام كاتی زۆرناوێت و دوای ئه‌وه‌ ده‌درێت به‌ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران و بڕیار له‌سه‌ر خه‌رج كردنی پاره‌كانیان ده‌درێت.

وتیشی: بڕیاری پاره‌كه‌ش نزیكی شه‌ش ملیار دیناره‌و بڕیاردراوه‌ له‌رێگای سیستمی بانكییه‌وه‌ دابه‌شبكرێت و جیاوازه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو، كه‌ له‌رێگای لیژنه‌كانی خۆمانه‌وه‌ دابه‌شده‌كراو هه‌ندێكجار گرفتی بۆ دروست ده‌بوو.

له‌باره‌ی دابینكردنی پاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌، وتی: فه‌رمانگه‌ی دارایی كۆمسیۆنمان راسپاردووه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بكات و ئه‌گه‌ر پێویستیش بكات سه‌رۆكی كۆمسیۆن سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كات بۆخه‌رجكردنی پاره‌كه‌.



SNN:

هه‌ورامان هاشم

  6 مانگ پێشتر - Jan 11 2019 4:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.