هەواڵ
وه‌زیری دارایی: سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كه‌ین
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی سێ موچه‌ی ساڵی‌ ڕابردوی‌ فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ده‌دات، هاوكات واده‌و مه‌رجی‌ لابردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانیش ئاشكراده‌كات.

ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاند، "به‌غدا سێ مانگ 317 ملیار دینار یارمه‌تیه‌كه‌ی نه‌ناردوه‌، ئه‌گه‌ر به‌یه‌كه‌وه‌ بینێرێت، ئه‌وا سێ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كه‌ین".

له‌و لێدوانه‌یدا حه‌ملان بۆ ڕۆژنامه‌ی زه‌مه‌ن وتویه‌تی:"داوامانكردوه‌، به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ پاره‌كه‌مان بۆ خه‌رجبكرێت، ئه‌گه‌ر درا مانگانه‌ یه‌كێك له‌موچه‌كانی 11و 12ی ساڵی ڕابردوو له‌گه‌ڵ موچه‌كانی ئه‌مساڵ خه‌رجده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هه‌ر 317 ملیاره‌كه‌ش به‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كرا، ئه‌وا ئێمه‌ش هه‌رسێ موچه‌كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ دابه‌شده‌كه‌ین".

به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی، پڕۆژه‌ی خۆیان ئاماده‌كردوه‌ بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا، ده‌شڵێت:"هه‌ركاتێك بانگهێشت بكرێین ده‌چینه‌ به‌غدا".

سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كه‌وتیش وه‌زیری دارایی ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، "ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی ساڵی 2019ی عیراق، به‌ 520 ملیار دینار جێگیركراو مانگانه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم، ئه‌وا ڕاسته‌و پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لاده‌برێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

  7 مانگ پێشتر - Jan 22 2019 10:31AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.