هەواڵ
به‌غدا بڕیار له‌باره‌ی‌ كارته‌وه‌ ده‌دات..ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌رێمه‌وه‌
وه‌زیری‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ عیراق بڕیارێكی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌رزانكردنی‌ نرخی‌ كارتی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ باڵانسی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ نیشتیمانی‌ عیراق ده‌دات، به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵی‌ مێدیای‌ عیراقی‌، نه‌عیم ڕوبه‌یعی وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریداوه‌ به‌هه‌رزانكردنی‌ نرخی‌ كارتی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ په‌یوه‌ندیی له‌عیراق و نرخی نوێی فرۆشتنی‌ كارته‌كه‌شی‌ دیاریكردوه‌.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، نرخی‌ كارتی‌ 10 هه‌زاری‌ ده‌بێت به‌هه‌شت هه‌زارو 15 هه‌زار دیناریش ده‌بێته‌ 10 هه‌زار دینار، هه‌روه‌ها كارتی‌ 25 هه‌زاریش كه‌مده‌كرێته‌وه‌ بۆ 15 هه‌زار دینار.
لای‌ خۆیشیه‌وه‌ كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆسته‌و گه‌یاندنی هه‌رێم به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "هه‌ر بڕیارێك بۆ كۆمپانیاكانی‌ ئاسیاو كۆڕه‌ك ده‌ربچێت له‌هه‌رێمی‌ كوردستانیش جێبه‌جێده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی‌ وت:"به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی‌ به‌غدا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌كارتی‌ نیشتیمانی‌ بێ ته‌ل، په‌یوه‌سته‌ به‌ته‌له‌فۆنی‌ ناوخۆییه‌وه‌ كه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان نییه‌و ته‌نها له‌پارێزگاكانی‌ ناوه‌ڕاست و خواروی‌ عیراق بونی‌ هه‌یه‌".



SNN:

به‌شی‌ هه‌واڵ

  7 مانگ پێشتر - Jan 23 2019 12:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.