هەواڵ
وەزارەتی دارایی لەبارەی پاشەكەوتی موچەوە زانیاری ئاشكرادەكات
لەسەر وەرگرتنەوەی قەرز لەراوێژكاران و پەرلەمانتارانی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، وەزارەتی دارایی هەرێم رونكرنەوە دەدات و بەگوێرەی زانیارییەكانیش دانەوەی قەرزەكانی حكومەت لەموچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران لەدوای یاسای چاكسازی خانەنشینی لە پەرلەمان بڕیاری لەبارەوەدەدرێت كەئەو قەرزانەی فەرمانبەران لەیاساكە جێگەی بۆبكرێتەوە كە لە بەرژەوەندی موچەخۆراندا بێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە بەSNNدراوە، ئەو قەرزانەی پێشتر لەلایەن پەرلەمانەوە دراوەتە راوێژكاران و پەرلەمانتارانی خولەكانی پێشتر تائێستا بڕیارنەدراوە دەست بەوەرگرتنەوەی بكرێت لەو دوو توێژە و جگەلەوەش پەرلەمان بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدات.

لەزانیارییەكاندا ئەوەشخراوەتەڕوو پەرلەمانی كوردستان دامەزراوەیەكی سەربەخۆیە و هەر خودی دامەزراوەكەش بڕیاری وەرگرتنەوە یاخود لێخۆشبوون بۆ وەرگرتنەوەی ئەو قەرزە لە راوێژكاران و پەرلەمانتاران دەدات.

باسلەوەشكراوە، بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی راوێژكاران یاخود هەر پەرلەمانتارێك كە پێشتر لە وەرگرتنی قەرزەكە سودمەندبوون لەدەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەماندایە و دەتوانێت بڕیاری كۆتایی لەبارەوە بدات.

لەبارەی چارەنوسی قەرزەكانی فەرمانبەرانیش، لەزانیارییەكانیSNNدا تەئكیدكراوەتەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەبارەی موچە پاشەكەوتكراوەكان دەدات و پێشتر لە پرۆژە یاسای چاكسازییدا، چارەنوسی دانەوەی قەرزەكانی حكومەت لەموچەپاشەكەوتكراوەكان جێگەی كرابۆوە.

ئاماژە بۆئەوەشكراوە هەركات یاسای چاكسازی و خانەنشینی لەپەرلەمان  یەكلابكرێتەوە، میكانیزمی دانەوەی قەرزەكانی حكومەت  لەموچە پاشەكەوتكراوەكانیش جێگەی بۆدەكرێتەوەو  یەكلادەكرێتەوە.


SNN:

سامان بەختیار

  7 مانگ پێشتر - Feb 6 2019 7:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.