هەواڵ
وه‌زاره‌تی دارایی زانیاری داوه‌ته‌ یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌ران .. پاشه‌كه‌وت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه
یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان په‌یامێكی نوێ ئاراسته‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كات له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌و ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی باڵای ئه‌و یه‌كێتییه‌ش دوا هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی دارایی له‌باره‌ی موچه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "522 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غداش ڕه‌وانه‌ بكرێت له‌(100%)ی پاشه‌كه‌وت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌".

جێماو سه‌دره‌دین ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ پێماندراوه‌، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی بڕیاره‌ به‌گوێره‌ی‌ بودجه‌ی 2019ی عیراق ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، به‌شی ئه‌وه‌ناكات كه‌ له‌(100%) پاشه‌كه‌وت هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌".
وتیشی‌:"به‌ڵكو ده‌بێت له‌و داهاتی ناوخۆیه‌ی ئێستا هه‌یه‌، پاره‌ی زیاتری بۆ ته‌رخانبكرێت ئه‌وكات ده‌توانرێت سیستمه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌".
ڕونیشیكرده‌وه‌، "ئه‌و پاره‌یه‌ی بڕیاره‌ له‌به‌غداوه‌ بێته‌ هه‌رێم و بڕه‌كه‌ی 522 ملیار دیناره‌، وه‌زاره‌تی دارایی ته‌نها ده‌توانێت ده‌ستكاری ڕێژه‌یه‌ك له‌پاشه‌كه‌وتی موچه‌ بكات نه‌ك هه‌موی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌".
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی فه‌رمانبه‌ران، "ئه‌گه‌ر چاكسازی له‌سیستمی موچه‌و ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌كرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غداش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، ناتوانرێت سیستمی پاشه‌كه‌وت ده‌ستكاری بكرێت، ئه‌مه‌ قسه‌ی ئێمه‌و وه‌زاره‌تی داراییشه‌".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "تا پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌موچه‌و ده‌رماڵه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندنه‌كرێت كه‌ بڕی 100 ملیار دینار بۆ حكومه‌ت ده‌گێڕێته‌وه‌، پاشه‌كه‌وتی (100%)ی موچه‌ فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵناوه‌شێته‌وه‌".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  7 مانگ پێشتر - Feb 8 2019 7:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.