هەواڵ
وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاری داماڵینی چه‌ك ده‌دات
وه‌زاره‌تی ناوخۆ روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی تایبه‌ت به‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك ده‌دات و ڕاوێژكارێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئاشكرایده‌كات، ئامانج له‌بڕیاره‌كه‌ ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌ قورسه‌كانه‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت: " نابێت هیچ جۆره‌ چه‌كێكی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵبگیرێت".

ئه‌مڕۆ 10ی 2ی 2019، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی چه‌كداری ده‌ركردو به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می بڕیاره‌كه‌، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، جگه‌ له‌ده‌مانچه‌و كڵاشینكۆفن داده‌ماڵڕێت.
لیوا به‌ختیار بابان، ڕاوێژكاری سه‌ربازی له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س جگه‌ له‌كڵاشینكۆف و ده‌مانچه‌، بیكه‌یسی و ئارپیچی و دۆشكه‌و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌، ئامانجی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆش نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره‌ چه‌كانه‌یه‌، كه‌ ده‌بێت ڕاده‌ست بكرێن و نابێت له‌ماڵه‌كاندا هه‌بێت.
وتیشی: رێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گیرێته‌به‌ر، كه‌ ئه‌و جۆره‌ چه‌كه‌ قورسانه‌ ڕاده‌ست ناكه‌ن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا هاتووه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌ بێ مۆڵه‌تانه‌ی له‌لای هاوڵاتیانن ده‌گیرێت، ڕێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌رو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندیشه‌وه‌ جه‌رد ده‌كرێن و ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێن.
سه‌باره‌ت به‌بنبڕكردنی دیارده‌ی چه‌كداریش، لیوا به‌ختیار بابان ئاشكرایكرد: به‌پێی یاسا، چه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت و ئه‌وه‌ش له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌رچووه‌، ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌بێت مافی خۆیه‌تی چه‌ك هه‌ڵبگرێت، یاخود له‌ماڵه‌كه‌یدا كڵاشینكۆف یان ده‌مانچه‌ی هه‌بێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سه‌ڵات دراوه‌ به‌پارێزگاره‌كان بۆئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی چه‌ك هه‌ڵگرتن بداته‌ هاوڵاتیان.


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  7 مانگ پێشتر - Feb 10 2019 8:44PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.