هەواڵ
لەبەغداوە هەرێم بێبەش دەكرێت... دارایی زانیارییەكە ئاشكرادەكات
لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران، ڕوونكردنەوە لەبارەی تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكانی عیراق بەگوێرەی یاسای بودجەی 2019 دەدات، ئەندامێكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت: پرۆژەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوەو دەبێت حكومەتی هەرێم لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، پرۆژەی هاوشێوە جێبەجێ بكات.

شیروان میزرا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەران بەSNNی ڕاگەیاند تەرخانكردنی پارەی پێویست لەبودجەی 2019 بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان لە عیراق، هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

رونیشیكردەوە، پرۆژەكە تەنها لە پارێزگاكانی عیراق جێبەجێ دەكرێت، حكومەتی هەرێمیش دەتوانێت لەو بودجەیەی بۆ پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم تەرخان دەكرێت، پرۆژەی نیشتەجێبوون دروستبكات.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە، ئاماژەی بەوەشكرد، نادرنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم لەلایەن بەغداوە، پەیوەستە بە رادەستكردنی نەوتی هەرێم بە كۆمپانیای سۆمۆ، كە لە بودجەی ئەمساڵ 250 هەزار بەرمیلی رۆژانە دیاریكراوە، وتی: ئەگەر هەرێم نەوتەكەی رادەستنەكات، لەوەرگرتنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان، بێبەش دەكرێت.

بەگوێرەی پلانێكی حكومەتی عیراق، بڕیارە چەندین پرۆژەی نیشتەجێبوون لە شارەكانی عیراق دروستبكرێت، ئەویش بە ئامانجی كەمكردنەوەی قەیرانی نیشتەجێبوون. 


SNN:

سامان بەختیار

  7 مانگ پێشتر - Feb 10 2019 10:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.