هەواڵ
روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر
روونكردنه‌وه‌ی یاسایی ده‌درێت له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌شاری هه‌ولێرو شاره‌زایه‌كی بواری یاسایی و ده‌ستوریش رێوشوێنه‌كان دیار ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌بێت پێشتر ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ له‌ناوی شاری كه‌ركوك كۆبێته‌وه‌و بڕیاری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ له‌هه‌ولێر ده‌ربكات".

تارق حه‌رب شاره‌زای بواری یاسایی و ده‌ستووریی، به‌SNNی راگه‌یاند، ئاساییه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌شارێكی دیكه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌ندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌دوای هێرشی داعش بۆ ئه‌نبار، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی هێنایه‌ به‌غدا.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 18ی ئه‌م مانگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت، تارق حه‌رب وتی:"ده‌بێت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رایی به‌ ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی له‌ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجامبده‌ن و دواتر به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ و به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، بڕیاری گواستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ شاری هه‌ولێر یان هه‌ر شوێنێكی تر بده‌ن".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 8:52AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.