هەواڵ
نرخی دراوه‌كان و نه‌وت
به‌یانی ئه‌مڕۆ 11ی 2ی 2019، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له‌هه‌رێمی كوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عیراقی كه‌مێك به‌رزبۆوه‌و نرخی نه‌وتیش له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی.

كۆمپانیای سندی بۆ ئاڵوگۆڕی دراوه‌ بیانییه‌كان له‌شاری سلێمانی نرخی دراوه‌كانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

100دۆلاری ئه‌مریكی 120 هه‌زارو 100 دینار.

100 یۆرۆ 136 هه‌زارو 500 دینار.

100پاوه‌ن 154 هه‌زار دینار.

100هه‌زار تمه‌نی ئێرانی 10 هه‌زارو 250 دینار.

100لیره‌ی توركی 22 هه‌زارو 750 دینار.

له‌كاتێكدا ئێواره‌ی دوێنێ نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر بوو به‌ 120 هه‌زارو 150 دینار.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، بۆرسه‌ی جیهانی نرخی نه‌وتی ئاشكراكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌راورد به‌ئێواره‌ی دوێنێ دابه‌زی و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ 61 دۆلارو 56 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 9:02AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.