هەواڵ
دارایی ده‌ستیپێكرد.. له‌م مانگه‌وه‌ 522 ملیاره‌كه‌ی هه‌رێم ده‌نێردرێت
وەزارەتی دارایی عیراق ئامادەكارییەكان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ئەمساڵ دەستپێدەكات و پەرلەمانتارێكی لیژنەی داراییش رایدەگەیەنێت، لەناوەڕاستی ئەم مانگەوە یاسای بودجە جێبەجێبكرێت و پارەش بۆ هەرێم رەوانە دەكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند، دوای بڵاوبوونەوەی یاسای بودجەی 2019 لە رۆژنامەی وەقائیع، لە ئەمڕۆوە 11ی 2ی 2019، وەزارەتی دارایی عیراق دەست بە دابەشكردنی یاسای پەسەندكراوی بودجە بەسەر وەزارەت و پارێزگاكاندا دەكات.

وتیشی:" ئەگەر ناوەڕاستی ئەم مانگە یاسای بودجە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا هەر لەم مانگەوە پارەكەی عیراق بەپێی یاسای بودجە بۆ هەرێم دەنێردرێت".

بەوتەی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، پێدەچێت لە دوا سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغداو كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، پرسی بودجەی هەرێم و ئەو پارەیەی كە بڕیارە بۆ هەرێم بنێردرێت تاوتوێ كرابێت، چونكە تائێستا حكومەتی هەرێم بەرچاو روون نییە كە ئەگەر پابەند نەبێت بەیاسای بودجەوە، بەغدا بڕی چەند پارەی بۆ دەنێرێت و ئەگەریش 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بكات، بودجەكەی چەندە.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  5 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 9:04AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.