هەواڵ
یه‌كگرتوو له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت دێته‌ده‌نگ
یه‌كگرتوو له‌باره‌ی به‌شداریكردنی بزوتنه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت دێته‌ده‌نگ و سه‌ركردایه‌تیه‌كی حزبه‌كه‌ش رایده‌گه‌یته‌نێت"بڕیاریان به‌ده‌ستخۆیانه‌" و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی‌ سیاسی بزوتنه‌وه‌ش ده‌ڵێت: پارتی پێشنیازی به‌شداریكردنیان وه‌ك حزبێكی ئیسلامی له‌بزوتنه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی یه‌كگرتوو ره‌تیكردۆته‌وه‌.

پێشتر ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی‌ سیاسی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌SNNی راگه‌یاند:پارتی پێشنیازی به‌شداریكردنیان وه‌ك حزبێكی ئیسلامی له‌بزوتنه‌وه‌ كردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌و یه‌كگرتوو به‌لیستێكی هاوبه‌ش به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردن كردوه‌و یه‌كگرتووش ئۆپۆزسیۆنبونی راگه‌یاندوه‌، بۆیه‌ بزوتنه‌وه‌ پێشنیازه‌كه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌، د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو به‌SNNی راگه‌یاند:ڕاسته‌ یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌ به‌یه‌ك لیستی هاوبه‌ش به‌ناوی لیستی(به‌ره‌و ئیسڵاح) به‌شداریان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا كردووه‌، به‌ڵام هه‌ردوولا دوو حزبی سه‌ربه‌خۆن و هه‌ر بڕیارێك له‌باره‌ی به‌شداری له‌حكومه‌ت یان بون به‌ئۆپۆزسیۆن بده‌ن ئازادن.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌،"بزوتنه‌وه‌ حزبێكی ئیسلامی دێرین و ڕه‌سه‌نی هه‌رێمی كوردستانن و بڕیاریان به‌ده‌ستخۆیانه‌، به‌ڵام له‌ڕووی برایه‌تیه‌وه‌ ڕاوێژ له‌نێوان هه‌ردوو حزبدا هه‌یه‌".

له‌باره‌ی لێدوانێكی به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌، گوایه‌ نوێنه‌ره‌كانی یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌نوێنه‌ری خۆیان نازانن، سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی یه‌كگرتوو وتی:ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ نوێنه‌ره‌كانی یه‌كگرتوو به‌نوێنه‌ری خۆیان نه‌زانن.


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 11:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.