هەواڵ
یه‌كێتی كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی وه‌زیری داد ده‌دانێت
یه‌كێتیی نیشتمانی كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق دیاری ده‌كات و راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش كاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆسته‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.

یه‌كێتیی نیشتمانی كاندیدێكی نوێ بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق دیاری ده‌كات و راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ كاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆسته‌ پشتڕاستده‌كاته‌وه‌.

سمكۆ ئه‌سعه‌د راوێژكاری یاسایی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند:"له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه‌ دیاریكراوم بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دادی عیراق".

پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، دادوه‌ر(ئه‌ركان قادر)ی وه‌كو كاندیدی بێلایه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد دیاریكردبوو، به‌ڵام له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ نه‌درا. 


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 12:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.