هەواڵ
سلێمانی‌..له‌رێگه‌ی‌ پرۆتۆكۆلێكه‌وه‌ هه‌لی‌ كار بۆ ده‌رچوان ده‌ره‌خسێنرێت
زانكۆ پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبه‌ش واژۆ ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ هه‌لی‌ كارو به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی‌ بواری‌ بازرگانی‌، پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵییه‌.

ئه‌مڕۆ 11ی‌2ی‌2019، له‌مه‌راسیمێكی‌ تایبه‌تدا زانكۆی‌ پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و  ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پرۆتۆكۆڵێكی كاری هاوبه‌شیان ئیمزاكرد و له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا گرنگی‌ پرۆژه‌كه‌شیان خسته‌ڕوو.

لای‌ خۆیه‌وه‌،  سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند"توانرا پرۆتۆكێلێك ئیمزا بكرێت، بۆئه‌وه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی‌ پیشه‌سازی‌ و كشتوكاڵی‌ و بازرگانی‌ به‌گه‌ڕبخرێته‌وه‌ و ژماره‌یه‌ك هه‌لی‌ كار بره‌خسێنین بۆ گه‌نجان، له‌و پرۆتۆكۆڵه‌شدا زیاتر ئامانجامانه‌ كارگه‌ له‌كاركه‌وتوه‌كان به‌گه‌ڕبخه‌ینه‌وه‌و ژماره‌یه‌ك گه‌نج دابمه‌زرێنین و له‌كه‌رتی‌ تایبه‌ت هه‌لی‌ كاریان بۆ بره‌خسێنین".

له‌به‌رامبه‌ریشدا، د.ئالان فه‌ره‌یدون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتی‌"له‌چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و پرۆتۆكۆله‌  هه‌وڵه‌كانی‌ خۆمان به‌رده‌وام ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ بازاڕی‌ كار زانكۆكان بگونجێنین، له‌ماوه‌ی‌ چوار ساڵدا سیاسه‌تێكی‌ گونجاوی‌ په‌یڕه‌و بكه‌ین له‌بواره‌كانی‌ كشتوكاڵ و ئه‌و بوارانه‌ی‌ له‌بازاڕدا خواستی‌ له‌سه‌ره‌، له‌سه‌ر چۆنێتی‌ نوێبونه‌وه‌ی‌ كارگه‌كان كار ده‌كه‌ین و هه‌لی‌ كاریش بۆ خوێندكاره‌كانمان ده‌ڕه‌خسێت".

وتیشی‌"هه‌وڵمانداوه‌ خوێندكار له‌گه‌ڵ بازاڕی‌ كار بگونجێنن، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا ساڵانه‌ خولیان بۆده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك دبلۆمی‌ باڵای‌ یه‌ك ساڵه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خاوه‌نی‌ بڕوانامه‌ی‌ به‌كالۆریۆسن بۆئه‌وه‌ی‌ له‌كارگه‌كان به‌شێوازی‌ پرۆفیشناڵانه‌ كار بكه‌ن".


SNN:

سۆران سه‌عید

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 1:08PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.