هەواڵ
وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی ناوخۆ لەبارەی كاری تاكسییەوە ئاشكرا دەكرێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، وادەی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی قەدەغەكردنی شۆفێریكردنی تاكسی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو ئاسایشی ناوخۆو بەشێك لە فەرمانبەرانی مەدەنی ئاشكرادەكات، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیەكەش ئاشكرایدەكات، "لە ناوەڕاستی ئەمساڵەوە بڕیارەكە دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئەسعەد كەریم، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند: بڕیاری ڕێكخستنەوەی كاروباری تاكسییەكان و شۆفێرانی تاكسی لە 1ی 6ی ئەمساڵ دەخرێتە بواری جێكردنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا ژمارەیەك ڕێنمایی پێویست ئاراستەی شۆفێران دەكرێت، كە لەقازانجی سەرنشینان و شۆفێرانیشە بەگشتی.

سەبارەت بەبڕیاری قەدەغەكردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و ناوخۆو پێشمەرگەو فەرمانبەرانی سەروو پلە 7، وتەبێژی هاتوچۆی هەرێم وتی:" ژمارەیەك ڕێنمایی لەڕابردوودا بۆ كاری شۆفێریكردن دەركراون، كە هەر تاكسییەك لەزگەی تایبەتی لێدەدرێت و ناوشارو دەرەوەی شار جیادەكرێنەوە، جگە لەوەش باجی تایبەتیان بۆ دەكرێت، بەجێبەجێكردنی ئەو ڕێنماییانە، زیاتر بەرچاوڕوونی دروستدەبێت بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری قەدەغەكردنی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی لەلایەن فەرمانبەرانەوە".

جەختیشیكردەوە، هەردوو بڕیارەكە لەیەك كاتدا دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوەو ڕێوشوێنی پێویستیشی بۆ دەگیرێتەبەر.

ئەسعەد كەریم ڕەتیشیكردەوە، هیچ گۆڕانكارییەك لەبڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی تاكسی لەلایەن موچەخۆرانەوە كرابێت و ئاشكرایكرد: بڕیارەكە وەك خۆیەتی و هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.


SNN:

ڕەنج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Feb 11 2019 7:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.