هەواڵ
شه‌وی‌ ڕابردوو له‌نه‌خۆشخانه‌ی‌ منداڵان چی‌ ڕویدا..ته‌ندروستی‌ هاته‌ده‌نگ
ته‌ندروستی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ی شه‌وی‌ ڕابردوی‌ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان ده‌دات، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌ووتۆ ڕِوینه‌داوه‌، ده‌شڵێت:"ته‌نها به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بابه‌تێكی بچوكیان گه‌وره‌كردو به‌وهۆیه‌وه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد له‌ناو هاوڵاتیاندا".

د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "به‌هۆی حاڵه‌تێكی بچوكه‌وه‌ دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی دروستكرد، له‌كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان، ژن و منداڵی تێدایه‌و هه‌ندێك له‌كه‌سوكاره‌كانیان به‌هۆی مه‌ترسیه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شار گه‌ڕابونه‌وه‌".

شه‌وی ڕابردوو به‌شێك له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، به‌هۆی دروستبونی بۆنی غاز له‌ناو نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان به‌شێك له‌نه‌خۆش و كه‌سوكاره‌كانیان نه‌خۆشخانه‌كه‌یان جێهێشتوه‌.

له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وته‌بێژی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ وتیشی:"به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م بۆنی غاز له‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان هه‌بوه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هیچ شتێكی ئه‌ووتۆ نه‌بوه‌و ته‌نانه‌ت یه‌ك منداڵیش توشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی نه‌بوه‌، تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی هاتون و ئه‌وانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه‌".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"هیچ ڕوداوێكی نه‌خوازراو ڕوینه‌داوه‌و ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش به‌بێ پرس و ڕاوێژ چونه‌ته‌ ناو ژوره‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌و جۆرێك له‌فه‌وزایان له‌ناو هاوڵاتیاندا دروستكرد".


SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

  6 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 10:37AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.