هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری گۆڕینی ئۆتۆمبیلی تەكسی بۆ تایبەت دەدات
وەزارەتی ناوخۆ، رێنمایی بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیاری رێكخستنەوەی كاری تەكسی دەردەكات و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكانی دەكات، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: ئەوانەی ئێستا كاری تەكسی دەكەن و بەپێی بڕیارەكە لێیان قەدەغە كراوە، بەبێ بەرامبەر ئۆتۆمبیلەكانیان بۆ دەكرێت بە تایبەت.

د.سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ، بە SNNی راگەیاند: رێنمایی لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیاری رێكخستنەوەی كاری تەكسی دەرچووەو رەوانەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ كراوە، لیژنەی لاوەكیش پێكهێنراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە.

وتیشی: "بەپێی بڕیارەكە، بۆ تۆماركردنی تەكسی، پێویستە تەكسییەك هەڵبوەشێنرێتەوە، كاری شۆفێری تەكسی لەهێزەكانی ناوخۆ، ئاسایش و پێشمەرگەو فەرمانبەرانی شارستانی پلە حەوت بۆ سەرەوە قەدەغەكراوە".

راشیگەیاند: ئەوكەسانەی ئێستا كاری تەكسی دەكەن و بەپێی بڕیارەكە لێیان قەدەغە كراوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەرو وەرگرتنی هیچ رسوماتێك ئۆتۆمبیلەكانیان بەهەمان رەنگی ئێستا بكەن بە تایبەت.

بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: "لەدوای 1ی 6ەوە هەموو ئەو لۆگۆیانە دابەشدەكرێت كە مۆڵەتی لێخورینی تەكسیان پێدەدرێت، پاشان هەڵمەتی دەستگیركردنی تەكسییەكان دەستپێدەكرێت كە رێنماییەكەیان جێبەجێنەكردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد، پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ ئەوانەی لەڕاژەدان بۆیان نییە كاری تەكسی بكەن، بەڵام ئەوانەی خانەنشین بوون هیچ كێشەیەكمان لەگەڵیاندا نییە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 6:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.