هەواڵ
یەكێتی بڕیاری كۆتایی لەبارەی رێككەوتنەكەی لەگەڵ پارتی دەدات
سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆدەبێتەوەو تاوتوێی ئەو رێككەوتنە سیاسییە دەكات كە بڕیارە لەگەڵ پارتی واژۆ بكرێت، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: لەكۆبونەوەی سبەێنی بڕیاری كۆتایی لەسەر رێككەوتنەكە دەدرێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بە SNNی راگەیاند: سبەینێ 13ی 2ی 2019، سەعات 11 كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی ئەو رێككەوتنە سیاسییە دەكرێت كە بڕیارە لەگەڵ پارتی واژۆ بكرێت.

وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، لەو كۆبوونەوەیەدا دەردەكەوێت رێككەوتنە گەیشتۆتە كوێ، بەڵام ئەگەر تەنیا لەسەر یەك خاڵیش ناكۆك بین، رێككەوتن ناكرێت، بۆیە سبەینێ لەمەكتەبی سیاسی بڕیاری كۆتایی لەسەر دەدرێت".


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  6 مانگ پێشتر - Feb 12 2019 7:03PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.