هەواڵ
كۆتا نرخی دراوەكان و نەوت..
ئێوارەی ئەمڕۆ 14ی 3ی 2019، لەكاتی داخستنی‌ دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەهەرێمی كوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عیراقی بەجێگیری مایەوەو نرخی نەوتیش لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەم شێوەیەیە:

100دۆلاری ئەمریكی 120 هەزار 250دینار.

100یۆرۆ 135هەزار دینار.

100پاوەن 155هەزاردینار.

100هەزار تمەنی ئێرانی 9 هەزارو 500 دینار.

100لیرەی توركی 22 هەزارو 500 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نەوتی ئاشكراكردووە، بەشێوەیەك كە ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ (67) دۆلارو (82) سەنت بەرزبۆوەتەوە، لەكاتێكدا بەیانی ئەمڕۆ بە (67)دۆلارو (77) سەنت مامەڵەی پێوە دەكرا.


SNN:

  4 مانگ پێشتر - Mar 14 2019 5:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.