هەواڵ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی له‌باره‌ی‌ خشته‌ی‌ نوێی‌ موچه‌وه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات
خشته‌یه‌كی‌ نوێی‌ موچه‌ بۆ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ خشته‌كه‌ش له‌ڕۆژی‌ 1ی‌ 4وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی‌ داراییش له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه‌ ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، تائێستا هیچ خشتیه‌كیان ڕانه‌گه‌یاندوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ خشته‌یه‌كی‌ موچه‌ كه‌ له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئاماژه‌ی‌ پێكراوه‌، ڕۆژی‌ 1ی‌ 4ی‌ 2019 دابه‌شكردنی‌ موچه‌ به‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی) ده‌ستپێده‌كات و به‌پێدانی‌ موچه‌ی‌ (ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی، پیشه‌سازی و بازرگانی و ڕۆشنبیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌) كۆتایی دێت، به‌ڵام له‌ماوه‌ی‌ 15 ڕۆژدا موچه‌ی‌ ته‌واوی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌شده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێمه‌وه‌ ته‌واوی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا، "هیچ خشته‌یه‌كی‌ موچه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ داراییه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌نراوه‌و ئه‌و خشته‌یه‌ش په‌یوه‌ندیی‌ به‌ئێمه‌وه‌ نییه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌یه‌كێك له‌بانكه‌كانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی‌ بۆ SNN ڕونكرده‌وه‌، "تائێستا هیچ زانیاریه‌كمان له‌باره‌ی‌ ده‌ستپێكردنی‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتوه‌".

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مانگی‌ ڕابردوو به‌هۆی‌ نه‌ورۆزه‌وه‌ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ خێرا كرا، پێشبینده‌كرێت بۆ مانگی‌ یه‌ك موچه‌ چه‌ند ڕۆژێك پێشبخرێت و له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی‌ داهاتوه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی‌ بكرێت، به‌ڵام "به‌فه‌رمی‌ ئاگادارنه‌كراوینه‌ته‌وه‌".

پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی ئه‌وه‌ی‌ بۆ SNN ڕونكردبۆوه‌، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڕێنمایی تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (1)ی ئه‌مساڵ، ئاراسته‌ی گه‌نجینه‌كان ده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی لیستی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وتی له‌سه‌ر ئاماده‌بكرێت و به‌هه‌مانشێوه‌ی ئاماده‌كردنی لیستی مانگی (12)ی 2018 گرفت دروستنه‌بێت و به‌رچاوڕونیش بدرێت به‌به‌ڕێوه‌به‌ری ژمێریاریی فه‌رمانگه‌كه‌كان.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌شی‌ ڕاگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی دارایی له‌دوای پشوه‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، بۆئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی (3و 4)ی سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت، به‌راورد به‌م مانگه‌ش پێشبخرێت، به‌جۆرێك نه‌كه‌وێته‌ دوای (10)ی مانگه‌وه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  5 مانگ پێشتر - Mar 23 2019 12:13PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.