هەواڵ
له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ پێنج موچه‌ له‌دوو مانگدا وه‌زاره‌تی‌ دارایی هاته‌ده‌نگ
وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌دابه‌شكردنی‌ پێنج موچه‌ له‌ماوه‌ی‌ مانگی‌ چوارو پێنجدا ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش زانیاری‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات و جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دارایی‌ و سامانه‌سروشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم نه‌كراوه‌".

ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌مێدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێم ده‌ستپێكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆرتر له‌پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراو بهێندرێته‌وه‌ بۆ هه‌رێم.

باس له‌وه‌شكراوه‌، هه‌وڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌كه‌ له‌كۆتایی مانگی سێ تا ناوه‌ڕاستی مانگی چوار موچه‌ی مانگه‌كانی‌ 1و 2 دابه‌شبكات،  له‌كۆتایی مانگی چواریش تا ناوه‌ڕاستی مانگی پێنج موچه‌ی مانگه‌كانی 3و 4 دابه‌شبكات، هه‌روه‌ها له‌كۆتایی مانگی پێنجیش موچه‌ی مانگی پێنج دابه‌شبكات به‌وه‌ش دابه‌شكردنی موچه‌ ئاسایی بكاته‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ناوی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم سه‌رله‌به‌ری‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌و به‌SNNی‌ وت:"ئه‌و زانیاریانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ دروستیان نییه‌و تا ئه‌و واده‌یه‌ش دیاریكراوه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت ناتوانێت پێنج موچه‌ بدات".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌:"ته‌نانه‌ت هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌نێوان وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ و وه‌زاره‌تی سامانه‌سروشتیه‌كان و ئه‌نجومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌رێمیش نه‌كراوه‌".


SNN:

شادان حه‌سه‌ن

  5 مانگ پێشتر - Mar 24 2019 1:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.