هەواڵ
په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی له‌باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ بڕیاری كۆتای ڕاگه‌یاند
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌وامی سبه‌ینێی خوێندنگه‌كان ده‌دات و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: سبه‌ینێ ده‌وامی ئاساییه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌سنوری پارێزگای سلێمانی.

دڵشاد عومه‌ر،  به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: دوێنێ 30ی 3ی 2019 پشتمان به‌ڕاپۆرتی كه‌شناسی به‌ست و ئه‌مڕۆمان كرده‌ پشوو، به‌پێی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی كه‌شناسیش، بۆ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ ڕاسته‌ ئه‌م شه‌پۆلی بارانبارینه‌ ده‌مێنێت، به‌ڵام به‌شێوه‌ی پچڕپچڕ ده‌بێت، بۆیه‌ ئێمه‌ش بڕیارمانداوه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوه‌كانی خوێندن ده‌وام ئاسایی بێت و هیچ گرفتێكمان نییه‌.

هاوكات، به‌كر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی، به‌ SNNی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ی راپۆرتی كه‌شناسی، پێشبینییه‌كان بۆ كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ 1ی 4ی 2019، له‌بارتره‌و وه‌ك ئه‌مڕۆ نابێت، بۆیه‌ سبه‌ینێ ده‌وام له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئاسایی ده‌بێت و پشوو نییه‌.

وتیشی: "بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پشوو، پشت به‌ ڕاپۆرتی كه‌شناسی ده‌به‌ستین، تاڕاده‌یه‌ك به‌رچاوڕوونیمان هه‌یه‌ كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ وه‌ك ئه‌مڕۆ نابێ، بۆیه‌ ده‌وام ئاساییه‌".


SNN:

بەشی هەواڵ

  5 مانگ پێشتر - Mar 31 2019 4:50PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.